دوای بڕیاری قەدەغەكردنی ئاگركردنەوە لە دارستانەكانی گۆیژە و ئەزمڕ و هەڕووتە و دەباشان، بە بەشداریی هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێك دەستیپێكرد.
بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، بە هاوکاریی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی، ئەمشەو هەڵمەتێکی چڕوپڕ دەستیپێکرد بۆ چەسپاندنی بڕیاری قەدەغەی ئاگرکردنەوە لە دارستانەکانی (گۆیژە، ئەزمڕ، هەڕووتە، دەباشان و دەوروبەری).
دەشڵێت، کۆشکەکانیش ئاگادارکرانەوە کە ئاگر نەکەنەوە و بەرپرسیارێتیی پاراستنی چواردەوری خۆیان لەئەستۆبگرن.
هەر ئەمشەو هێزەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەستبەکاربوون تا ئەرکی ئێشکگری خۆیان لەسەر گۆیژە و دەوروبەری بەجێبگەیەنن بۆ پاراستنی لەهەر مەترسییەکی ئاگرکەوتنەوە.