بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیای لە شاری هەولێر كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەشداریی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیای لە شاری هەولێر كرد.

لەمیانی بەشداریكردن ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی مارتین یێگەر، باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و كلاوس شترایشەر، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان كرد كە بەھۆی پێنجەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالەوە بۆنەكەیان دواخستووە و هاوسۆزی خۆیان نیشانداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەمار حەکیم بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال پەیڕەو دەکات و عێراق ئێستا پێویستی بەوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە…
Total
0
Share