فەرماندەی هێزەکانی حەفتا: ئەمیرێکی داعش لە گەرمیان کوژرا

فەرماندەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ شەممە 23ی کانونی دووەم لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پێشمەرگەدا لە گەرمیان ئەمیرێکی داعش کوژرا بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسیارێتییەکەی نەزانراوە.

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتای پێشمەرگە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگە لە گەرمیان بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دەبێت و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بەمەبەستی ڕاوەدوونانی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە ناوچەکە هەن”.

فەرماندەی هێزەکانی حەفتا ڕاشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش لە ناوچەی دوراجیی گەرمیان ئەمیرێکی داعش کوژراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانین ناسنامەی چییە و بەرپرسیارێتی چییە لە ناو ڕێکخراوەکەدا.

سەبارەت بە کوژرانی ئەو ئەمیرەی داعش باسی لەوەکرد ئەوانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆردومان کراون سێ چەکدار بوون کە ماتۆڕسکیلیان پێبووە، بە فڕۆکە کراونەتە ئامانج و دوانیان هەڵهاتوون و یەکێکیان کوژراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت. سروە…
Total
0
Share