كەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین تا سبەینێ بەردەوام دەبێت

كەشناسیی هەرێم ئاستی بینین لە ناوچە جیاجیاكان بەهۆی خۆڵبارینەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، تا سبەی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی بوونى خۆڵبارین لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بە تایبەت لە ناوچەکانى باشوورى هەرێم، ئێستا مەودای بینینى ئاسۆیی لە ناوچەكان بەمجۆرەیە:

هەولێر 9 کم
سلێمانى 7 کم
دهۆک 9 کم
زاخۆ 8 کم
دووز 6 کم
کەرکوک 3 کم (کەمترین مەودای بینینە)

دەشڵێت، پێشبینى دەکرێت ئەم خۆڵبارینە تا سبەى بەیانی بەردەوام بێت.

سەبارەت بە بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردووش دەڵێت، لە سلێمانى 1.8 ملیم، ماوەت 0.8 ملیم و قەڵادزێ 0.6 ملیم باران باریووە.

بابەتی پێشتر

تەلسكۆپێكی پێشكەوتوو وێنەیەكی پێشتر نەبینراوی خۆر دەگرێت

بابەتی دواتر

هەڵمەتی رێگری لە كردنەوەی ئاگر لە نزیك دارستانەكانی سلێمانی دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووە

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا. بەپێی ڕۆژژمێری…
Total
0
Share