لە گوڵاڵە کەسێک بە چەقۆ خوشکەکەی بریندار دەکات و خۆشەویستەکەشی دەکوژێت

لە ناحیەی گوڵاڵە (جەلەولا)ی سەربە پارێزگای دیالە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی کانونی دووەم بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خۆشەویستیی خۆشکەکەی کە کورد بووە و دەیکوژێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە گەرمیان ڕایگەیاند، “کەمێک پێش ئێستا کوڕێکی کورد کچێکی عەرەب بەبێ ئاگادارکردنەوەی خێزانی کچەکە دەباتە بەردەم دادگای ناحیەکە تاوەکو هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، بەڵام برای کچەکە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەریان و سێ چەقۆ لە خوشکەکەی دەدات”.

دوای ئەوەی هەردووکیان دەباتە شوێنێکی دیکە کوڕە کوردەکە دەکوژێت و خوشکەکەشی بریندار دەکات و دەیباتەوە ماڵەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێستا کە لەلایەنی ئەمنیی وەرگرتووە، بکوژەکە دەستگیرکراوە و تەرمی کوڕە کوژراوەکەش ئێستا لە نەخۆشخانەی گوڵاڵەیە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ پایتەختى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغداد دەچێت

بابەتی دواتر

لە ئەگەری دوورخستنەوەی لامپارد لیستێک ئەڵمانیزان دیاریکراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
Total
0
Share