هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە فلاشەری پۆلیس لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەستن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نابێت شۆفێران بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئوتومبیلەکانیان ببەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەکانی هاتووچۆدا لێپێچینەوە لە کەسی سەرپێچیکار دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆیە، هیچ لایەن و دامودەزگایەک بۆی نییە دایبنێت و دانانی کارێکی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ئەو خوێندکارانەی فۆرمی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلیژەکانی بەھرەداران کردووە لەبارەی کات و شوێنی تاقیکردنەوەکان…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون دەستپێدەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share