نوخشە ناسیح رایدەگەیەنێت، دۆسیەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دۆسیەیەکی سەرەکیی سەرۆک بافڵ بووە لە بەغداد و تەنیا ئەو بەڵێنەکەی جێبەجێکرد.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، “تووشی نائومێدییەکی زۆر بووبووین لە پرۆسەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەدا، زۆر کەس و لایەن سەردانیان دەکردین و بەڵێنیان دەدا، بەڵام بەڵێنەکانیان تەنیا قسەبوو”.
وتیشی، “قسەم لەگەڵ سەرۆک بافڵ کرد، کە ئەوکات چەند رۆژێک بوو لە بەغداد بوو، دواتر پەیوەندی پێوەکردین و وتی چاوەڕێی هەواڵی خۆشبن، ئەوەبوو چەند رۆژێک پاش پەیوەندییەکی سەرۆک بافڵ هەڵەبجە بە رەسمیی وەک پارێزگا ناسێندرا”.