قوباد تاڵەبانی: ئێزدییەکان تابلۆی فرەڕەنگی پانتایی کوردی دەڕازێننەوە

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی گرنگ، رەسەن و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و تابلۆی فرەڕەنگی پانتایی کوردی دەڕازێننەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی جەژنی جەمای ئێزدییەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، “بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمای پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە پڕ بێت لە ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەموو لایەک”.

هەر لە پەیامەکەدا هاتووە، “ئێزدییەکان پێکهاتەیەکی گرنگ، رەسەن و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و تابلۆی فرەڕەنگی پانتایی کوردی دەڕازێننەوە و خزمەتکردنیان ئەرکی سەرشانمانە”.

لە کۆتایی پەیامەکەشدا هاتووە،”جارێکی دیکە پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێزیدییەکان دووپاتدەکەینەوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی مافەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: سێ مانگ دەدرێت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراو بۆ وەرگرنتی UPN

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیارێکی تایبەت بە خوێندکارانی تازەوەرگیراوى زانکۆکان دەرکرد. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا…
Total
0
Share