سامسۆنگ شاشەیەكی سەرسوڕهێنەر دەخاتەڕوو

بەرهەمە نوێیەكانی تەكنەلۆجیا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر سەرسامكەر دەبن، ئەو ئامێرانەی ئەمڕۆ بەكاریاندەهێنن، زیاتر بەرەو بچوكبوونەوە و ئاسانكاری دەڕۆن، لەكاتێكدا ساڵانێك لەمەوبەر بە قەبەیی و قورسی جیادەكرانەوە.

لەنوێترینی ئەو بوارانەدا، كۆمپانیای سامسۆنگ دیزاینی شاشەیەكی نوێی ئاشكراكرد كە دەتوانرێت قەد و لول بكرێت، وەك ئەوەی چۆن دەتوانیت بەرامبەر فەرشێكی بچوك ئەنجامیبدەت، چونكە خاوەن نەرمییەكی زۆرە.

بەپێی رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، ئەم شاشەیە كە سامسۆنگ لە پێشانگایەكی گەورە لە لۆس ئەنجلۆس لەم هەفتەیەدا خستیەڕوو، دەتوانرێت راكێشرێت و بەرزبكرێتەوە بۆ سەرە لە 49 میلیمەترەوە تا دەگاتە درێژیی 254 میلیمەتر.

شاشەكە تایبەتمەندیی ناوازەی تیایە، دەتوانرێت پەنجەمۆری بەكارهێنەر بە ئاسانی بناسێتەوە، هەر ئەوكاتیش چەندین ئاماژە لەبارەی تەندروستییەوە تۆماربكات وەك لێدانی دڵ، فشاری خوێن و ئاستی دوودڵی و فشار لەسەری.

ئەم تایبەتمەندییەی پەنجەمۆر نوێ و پێشكەوتنی بەرچاوی تیایە بەراورد بە مۆبایلە زیرەكەكانی ئێستا، چونكە ئەوانەی ئێستا پەنجەمۆر تەنها لە خاڵێكی شاشەكەوە وەردەگرن.

شاشە بێ پێشینەكە، كە لە جۆری (ئەولید)ە، دەگاتە درێژییەك كە زیاترە لە درێژیی قەبارەی ئەمباركردن بە پێنج هێندە.

هەرچی ئەو ئامێرانەن كە پێشتر خرانەڕوو و دەتوانرێن قەد بكرێن، توانای فراوانبوونیان زیاتر نەبوو لە سێ هێندە.

ئامانج لە پەرەپێدانی ئەم شاشەیە ئاسانكاریی هەڵگرتنیەتی بە ئاسانی، لەپێناو بەكارهێنانی لەكاتی پێویست و بەدەستهێنانی شاشەیەكی گەورە، پێچەوانەی مۆبایل كە شاشەیەكی سنوورداری هەیە.

بەڵام شارەزایان دەڵێن، سامسۆنگ پێشەنگ نییە لەم بوارەدا، بەڵكو پێشتر كۆمپانیای (ئێڵ جی)ی گەورە پیشەسازی ئامێری تەلەفزیۆنی كۆریای باشوور، دیزاینی شاشەیەكی گەورەی هاوشێوەی ئاشكراكرد كە قەبارەكەی دەگاتە 56 بوسە (142.24سم).

بەڵام دوو ساڵ پاش خستنەڕووی ئەو دیزاینە، ئامادەبوونی تەلەفزیۆنێك بە شاشەی ئەولید كە توانای لولكردنی هەیە راگەیەنرا، لەكاتێكدا نرخەكەی زۆر زۆر بوو، چونكە بە 87 هەزار دۆلار خرایەڕوو.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی دواتر

نزیكەی هەزار خێزانی ئاوارە لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەكانیان دەگەڕێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share