پنتاگۆن لە مانگی تەمموزدا تۆڕی 5G لە بنکەیەکی ئاسمانی لە ئەمریکا دادەمەزرێنێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، درەنگانی شەوی پێنجشەممە، ڕایگەیاند تیمی تایبەتی توژینەوە و ئەندازیارییان لە بنکەی ئاسمانیی نێڵز لە نێڤادا لە مانگی تەمموز، دەستدەکەن بە دامەزراندنی تۆڕی 5G لە بنکەکە.

بەپێی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، بەڕێوەبەری تەکنیکیی پرۆگرامی 5Gی وەزارەتەکە، دکتۆر جۆزێف ئیڤانز ئاماژەی بەوە کرد، “پنتاگۆن دەرکی بەوە کردووە کە تەکنەلۆجیای 5G گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی سەربازیی و ئابووریی ئەمریکا”.

لە نووسراوەکەی وەزارەتی بەرگریشدا ئاماژە بەوە کرا کە جۆزێف ئیڤانز وتوویەتی، “پێشبینی دەکەین لە مانگی تەمموزدا دەستبکرێت بە دەمەزراندنی تۆڕی 5G لە بنکەی ئاسمانیی نێڵز، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵ داهاتووشدا تەواو بەردەست دەبێت بۆ کاراکردنی”.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگری، تاقیکردنەوەی تۆڕەکە لە کانوونی دووەمی داهاتوودا، دەستپێدەکرێت و بە سێ قۆناغ لە ماوەی 12 مانگدا تاقی دەکرێتەوە.

پنتاگۆن جەختی لەوەش کردەوە کە تۆڕەکە بۆ مەبەستی سەربازی و مەدەنیش بەکاردەهێنن.

یەکێک لەو وڵاتانەی کە لە ئێستادا پەرەی بە تۆڕی 5G داوە و کێبڕكێی ئەمریکا دەکات، چینە. لەگەڵ ئەوەشدا گرژییەکانی نێوان پەکین و واشنتن هێندە قووڵ بووەتەوە، کە بەرپرسانی هەردوولا و بەتایبەتیش وڵاتە ئاسیاییەکە، هۆشداری هەڵگیرسانی جەنگێکی نوێی سارد دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشدارییەکی بەپەلە بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری ئایفۆن: تەندروستیتان لە مەترسیدایە

کۆمپانیای ئەمریکیی ئەپڵ هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ ملیۆنان بەکارهێنەری مۆبایلی ئایفۆن بڵاوکردەوە کە خۆی بەرهەمیدەهێنێت، سەبارەت بە تەندروستیی بەکارهێنەرانی…
زیاتر ببینە

ناسا لێکۆڵینەوە لە نمونەیەکی سەر مانگ دەکات کە تەمەنی 50 ساڵە بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ مانگ

توێژەرانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی “ناسا” ئامادەکاری دەکەن تاوەکو لەم مانگەدا کۆنتێنەری تایبەت بە خاکی سەر مانگ بکەنەوە…
زیاتر ببینە

هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

هەفتەی ڕابردوو هەسارۆچكەیەكی بچووك بەنزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕی بەبێ ئەوەی زانایانی بۆشایی ئاسمان پێشتر بیبینن و ڕێوشوێنی پێویست…
Total
0
Share