سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میانی سەردانێكيدا بۆ شاری كەركوك رایگەیاند، “سەرۆك مام جەلال كەسایەتییەكی گەورەی نیشتمانی بوو كە تەنها موڵكی یەكێتی و كورد نەبوو، بەڵكو موڵكی هەموو عێراقییەكان بوو”.
راشیگەیاند، سەرۆك مام جەلال بە لێهاتوویی خۆی بەردەوام چەتری كۆكەرەوەی سەرجەم لایەنە سیاسی و ناكۆكەكان بوو لە عێراقدا.
وتیشی، “پێویستە سوود لە ئەزموونەكانی سەرۆك مام جەلال وەربگرین كە دەیتوانی لە یەككاتدا سەرجەم لایەنە جیاوازەكان كۆبكاتەوە”.