راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت درەنگانی ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری بارینی باران و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەكان و ناوەڕاستی هەرێمی كوردستاندا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێشبینیدەكرێت درەنگانی ئەمشەو ئاسمانی هەرێم بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ ئەگەری بارینی باران و هەورەتریشقە لە ناوچە شاخاوییەكان و بە تایبەت لە ناوەڕاستی هەرێمی كوردستاندا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمەباران و هەورەبروسكە لە ناوچە شاخاوییەكان لە دوای نیوەڕۆوە و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

نەرمین مەعروف: دوو ماددەی پەیوەست بە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا پەسەندكرا

بابەتی دواتر

نەوت لە خوار 77 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاسایشی بازگەكانی هەولێرم ئاگاداركردووەتەوە لە ئەمشەوەوە رێگا نەدرێت ئۆتۆمبێلی مەلیكە بۆ…
Total
0
Share