توێژینەوەک باشترین کاتى هەستکردن بە دڵخۆشى ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات کە ئەو وتە بەناوبانگەى دەڵێت، “هەموو شتێک لە بەیانیدا باش دەبێت” زیاترە لە دەربڕینێکى ئاسایى و لە ناوەرۆکیدا راستییەکى زانستى هەڵگرتووە.

بەپێى زانایانى زانکۆ کۆلیدج لەندەن (UCL)، خەڵک هەست بە باشترین دۆخى دەروونییان دەکەن لە بەیانیاندا، لەکاتێکدا دەگەنە ئەوپەڕى خراپیی دەروون لە ناوەڕاستى شەودا، هەروەها خەڵک هەست بە “کاتە زۆر خراپەکانیان دەکەن” لە شەودا و، بەتایبەتیش لە مانگەکانى زستاندا.

ئەم ئەنجامانە پشت بە شیکارى بۆ زانیارییەکانى نزیکەى 50 هەزار کەسى پێگەیشتوو دەبەستێت کە بەشداریى توێژینەوەکەیان کردووە و لەلایەن توێژەرانى زانکۆکەوە ئەنجامدراوە. توێژینەوەکە چاودێریى بەشداربووانى کردووە بۆ ماوەى دوو ساڵ لە ئازارى 2020ەوە.

چەندین هۆکار لەبەرچاوگیران لەوانە، تەمەن، دۆخى تەندروستى و کار.

توێژینەوەکە ئاشکرایکرد، دڵخۆشى، رازیبوون لە ژیاندا، هەستکردن بە سوودى ژیان زیاتر بووە لە رۆژانى دووشەممە و هەینى بەراورد بە رۆژى یەکشەممە (جیاوازیى رۆژە پشووەکان رۆڵى هەیە لە دیارکردنى ئەو رۆژانە). هەروەها ئاستى دڵخۆشى لە رۆژى سێشەممەدا زیادیکردووە.

توێژەران پێشنیار دەکەن گۆڕانکارییەکان لە تەندروستیى دەروونى و خۆشگوزەرانى بە گۆڕانکارییە فسیۆلۆجییەکانى پەیوەست بە کاتژمێرى بایۆلۆجیى جەستە شیدەکرێتەوە. تیمى زانکۆکە دەڵێت، هۆڕمۆنى کۆرتیزۆڵ، کە مەزاج و هاندان و ترس رێکدەخات، دەگاتە بەرزترین ئاست لەدواى لەخەوهەستان، دەشگاتە کەمترین ئاست لە کاتى خەوتنى شەو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share