توێژینەوەیەکی بەریتانی: کۆرۆنا نەوەیەکی وێرانکرد

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایدەکات بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتین بووە هۆی وێرانکردنی نەوەیەکی تەواو لە زۆر رووەوە.

توێژەران دەڵین، “حکومەتی وڵاتان لە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کەرەنتین و رێوشوێنی زۆر توندیان گرتە بەر بێ ئەوەی دەرئەنجامەکانی تاوتوێ بکەن و دڵنیاببنەوە لەوەی کە کاریگەری لاوەکی بۆ داهاتوو نییە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی نەوەیەکی تەواو لە لایەنی دەروونی و پزیشکی و فێرکارییەوە وێران ببن”.

ئاماژە بەوەشدەکەن، “کەرەنتین بووە هۆی گۆڕینی شێوازی خواردن، قەڵەوبوونی ژمارەکەی زۆر، وایکرد منداڵان و هەرزەکاران کێشەی ژیانی کۆمەڵایەتییەکان بۆ دروستببێت و نەتوانن پەیوەندی کۆمەڵایەتی ببەستن، ئالوودەی ئامێرە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببن”.

ئاشکراشیدەکەن، “کەرەنتین کێشەیەکی گەورەی لە بواری فێرکردن دروستکرد و بووە هۆی ئەوەی تا ئێستاش ئەو منداڵانەی لە قۆناغی فێربووندان نەتوانن بە شێوازە کلاسیکییەکانی خوێندن رابێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: ئەگەر خوێندنگەکان بکرێنەوە دەبێت بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەەی ئەمڕۆدا بڕیار لەسەر پرۆسەی…
Total
0
Share