سەرۆکی پێشووی ئیسپانیۆل: بارسا و بەلەد وەلید فێڵیان لێکردین

سەرۆکی پێشووی یانەی ئیسپانیۆل، خوان کۆلیت یانەکانی بەرشلۆنە و بەلەد وەلید بە ساختەکار لە قەڵەمدەدات و داوا دەکات لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.

کۆلیت بە “دیاریۆ سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “بە ئارامییەوە سەیری یاریی بەرشلۆنە و ئیسپانیۆلم کرد، دەمزانی چی ڕوودەدات، چاوەڕیی ئەو ئەنجامە بووم و سەرسامی نەکردم، ئەنجامەکە نەک تەنها ئیسپانیۆل، بەڵکو زیان بە خیتافی و قادیش و ئەلمێریا و سێلتا ڤیگۆ دەگەیەنێت، چونکە ئەوانیش شەڕی دابەزین دەکەن، داوا دەکەم لالیگا بەدواداچوون بۆ ئەو ئەنجامە بکات و پێیاندەڵێم: بۆچی چاوێک بە وردەکارییەکانی ئەو یارییەدا ناخشێننەوە؟”

کەسایەتییە کەتەلۆنییەکە لە درێژەی لێدوانەکانیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەنجامی هاوشێوە دووبارە دەبێتەوە، یاریکردن بە ئەنجامەکان لەم سنوورەدا ناوەستێتەوە.

ئیسپانیۆلی کەتەلۆنی ئەگەری دابەزینی هەیە، بردنەوەی بەلەد وەلید لە بەرشلۆنە زیانی بەو یانەیە و چەند یانەیەکی دیکە گەیاندووە، ئەوەش گومانی دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

ئینێستا دەگەڕێتەوە؟

بابەتی دواتر

دی ماریا بەردەوام نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرشلۆنە دۆسییەى دێمبلی کردەوە

یانەى بەرشلۆنە هەوڵەکانی بۆ درێژکردنەوەى بۆندی یاریزانەکانی دەستپێکرد. ئامانجی یەکەمی یانەى بەرشلۆنە یەکلایی کردنەوەى داهاتووی سێرجی بۆسکێتسی کاپتنی…
زیاتر ببینە

نوێر ئاڵای جەنگی هەڵکرد

مانوێل نوێر ڕەخنەى توندی ئاڕاستەى ئیدارەى بایرن کرد بەوەى دەستبەرداری تۆنی تابالۆڤیچی ڕاهێنەری گۆڵچییەکان بوون. تۆنی ماوەى 11…
Total
0
Share