کێیان کڕیوە؟ میلان پادشای میرکاتۆی ئیتاڵیایە

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 زۆرترین جموجۆڵیان کردووە، تاوەکو ئێستا 60 ملیۆن یورۆیان بەکارخستووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، بەڕێوەبەرانی ڕۆسۆنێری لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2021 بەبێدەنگی زۆرترین جموجوڵیان کردووە، بڕی 60 ملیۆن یورۆیان لە واژووکردنی بۆندی پێنج یاریزاندا بەکارخستووە، ئەو بڕەش لەلایەن هیچ یانەیەکی دیکەی کالچیۆوە لە گواستنەوەکاندا بەکارنەخراوە.

کۆتا بۆندی واژووکراو لەگەڵ ئۆلیڤی جیروی تەمەن 34 ساڵی فەرەنسی بووە بە بڕی ملیۆنێک یورۆ، هەروەها ملیۆنێک وەک پاداشت بۆ چێڵسی لە ئەگەری بەدەستهێنانی ناسناوەکان.

بەهەمان شێوە میلان بۆندی فیکایۆ تومۆری بەرگریکاری لە چێڵسییەوە بەبڕی 28 ملین یورۆ لە خواستنەوە کردووە بە هەمیشەیی، مایک ماینان-یان وەک جێگرەوەی جیانلویجی دۆناروما بەبڕی 16 ملیۆن یورۆ لە یانەی لیلی فەرەنسییەوە دابینکردووە.

بەهەمان شێوە ئیدارەی ڕۆسۆنێری بەبڕی حەوت ملیۆن یورۆ ساندرۆ تۆنالی گەوهەری ئیتاڵییان لە یانەی بریشیاوە دابینکردووە، کۆتا جوڵەشیان بە ئاڕاستەی براهیم دیازی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە، سەرکەوتوبوون بە نوێکردنەوەی بۆندی خواستنی بۆ ماوەی دوو وەرز بەبڕی سێ ملیۆن یورۆ.

بابەتی پێشتر

چێڵسی لە کڕینی هالاند بێهیوابووە و ڕوویکردووەتە بایرن میونشن

بابەتی دواتر

سێبەری ڕامۆس بەسەر ژووری جلگۆڕینەکانی ڕیاڵەوە ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share