نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد، بەپێی نرخی دیاریکراو نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا 283 دینارە.

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون رایگەیاند، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو بەدواداچوونەی بۆ خەرجیی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات هاوەرێک کارەباى موەلیدەى سیتییەکان بریتیە لە (283) دینار.

ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزا دەدرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین سبەی دووشەممە پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوبەرایەتیی…
Total
0
Share