شارەزایەکى کەشناسى: شەپۆلێکى دیکەى باران و بەفر روو لە ناوچەکەمان دەکات

شارەزایەکى کەشناسى دەڵێت، کۆتایى ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران و بەفر سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزاى بوارى کەشناسى رایگەیاند، لە رۆژى پێنجشەممە 13ى ئەم مانگەوە شەپۆلێکی باران و بەفر روو لە ناوچەکەمان دەکات، بە کاریگەرى و برى جیاواز.

وتیشى، “سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستە، هەروەها بڕێک شێی دەریای بەنتس لە رێگەی تورکیاوە تێکەڵ بە شەپۆلەکە دەبێت، بەهۆی هاتن و تێکەڵبوونی تەوژمە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکووریش، بەفر سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە”.

لە بەرزیی 1000 مەتر و بۆ سەرەوە لە ئاست رووی دەریاوە ئەگەری بەفربارینی چڕ هەیە، بەفر دادەبەزێت بۆ 800 مەتر و تا کەمتریش لە ئاستی رووی دەریاوە، وەک ئەوەى شاڵاو هیدایەت ئاماژەى پێدا.

روونیشیکردەوە، بڕی بەفربارین لە ناوچەکان لە خوار یەک سانتیمەتر تا 30 سانتیمەتر دەبێت، بارانبارینیش لە ئیدارەى گەرمیان سێ تا 10 ملم و، لە ناوچەکانى دیکەش لەنێوان هەشت تا 40 ملم-دا دەبێت.

بەپێى پێشبینییەکانى ئەو کەشناسە، چەقی شەپۆلەکە رۆژی 13 و شەوی 13 لەسەر 14ى ئەم مانگە و بەیانیى رۆژى هەینی دەبێت، دوانیوەڕۆ بۆ درەنگانی هەینی شەپۆلەکە بەرەو لاوازی و کۆتایی دەڕوات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای برینداربوونی دوو کەس.. هەر کارمەندێکی کارەبا جلی خۆپارێزی نەپۆشێت سزا دەدرێت

دوای ئەوەی دوو کارمەندی وەزارەتی کارەبا بەهۆی کارەباگرتنەوە دەستەکانیان لەدەستدان، وەزیری کارەبای هەرێم بڕیاریداوە، هەر کارمەندێک کەلوپەلی خۆپارێزی…
زیاتر ببینە

حزبەکانی ڕۆژهەڵات داوا دەکەن حکومەتی هەرێم سنورێک بۆ زیادەڕۆییەکانی ئێران دابنێت

ناوەندی هاوکاریی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەبەرامبەر هەڕەشەکانی محەمەد پاکپور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، “با کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و…
Total
0
Share