سوید هەنگاو بۆ وازهێنانی تەواوەتی لە جگەرە دەنێت

دیاردەی جگەرەكێشان لە سوید روو لە ونبوون دەكات، ئەمەش دەیكاتە پێشەنگی وڵاتانی جیهان كە جگەرەی تیانامێنێت. پاش هەوڵی ساڵانێكی درێژ، رێژەی كێشان تیایدا كەمترە لە 5%، ئەمەش هەنگاوە بۆ ئەوەی ببێتە یەكەم وڵاتی بێ جگەرەكێشان.

سوید بەو هەنگاوانەی هەوڵدەدات پلەی یەكەمی وڵاتان وەربگرێت، لەكاتێكدا بەپێی گۆڤاری شپیگل-ی ئەڵمانی، بەدرێژایی ساڵانی رابردوو سویسرا-ش رێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بۆ سنووردانان بۆ بەكاربردنی توتن و جگەرەكێشان. رێوشوێنەكان زیادكردنی باج لەسەر بەرهەمەكانی توتن و ئەنجامدانی رێوشوێنی هۆشداریی بەرفراوان لەبارەی مەترسییە تەندروستییەكانی جگەرەكێشان لەخۆدەگرێت.

بەهۆی ئەو هەوڵە بێوچانانەوە، پاشەكشەیەكی گەورە لە رێژەی جگەرەكێشان لە وڵاتەكەدا هاتووەتەدی، وایكردووە ببێتە نمونە بۆ ئەودوای وڵاتان.

رێوشوێنەكان پشتی بە توێژینەوەی زانستی و بەدواداچوونەكان بەست كە كاریگەریی زیانبەخشی جگەرەكێشانی لەسەر تەندروستی گشتی سەلماند، حكومەنتی سوید پێیوایە بەو هەنگاوەی دەتوانێت هەنگاوی باش لە كوالێتیی ژیان، كەمكردنەوەی گرفتە تەندروستی و ئابورییەكانی پەیوەست بە جگەرەكێشان بنێت.

لەگەڵ توندكردنەوەی رێوشوینەكاندا دوكەڵی پڕ نیكۆتین لە ژیانی رۆژانەدا لە سوید كەمبووەوە، فرۆشی جگەرە هەرەسیهێنا، وایلێهاتووە جگەرەكێشان لە سوید-دا “هەڵسوكەوتێكی سروشتی” نییە، بەڵكو بەپێچەوانەوە لەگەڵ كەمبوونەوەی جگەرەكێشەكاندا، فشار بۆ وەستاندنی ئەو هەڵسوكەوتە نەخوازراوە زیادیكردووە.

وڵاتانی دیكەش هەن كە دەیانەوێت هەنگاوەكەی سوید بگرنەبەر، نیوزلەندا دەیەوێت ئەو ئامانجە تا كۆتایی ساڵی 2025 بهێنێتەدی، بەریتانیا لە 2030، فەرەنسا لە 2032، كەنەدا ساڵی 2035 و یەكێتیی ئەوروپاش بەگشتی ئامانجی وازهێنانی لە پەتای توتن بە گەیشتنە ساڵی 2040 دیاریكردووە.

بابەتی پێشتر

کرێکارێک بە کارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

کەشناسی: خۆڵبارین و باران بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share