کەشناسی: خۆڵبارین و باران بەردەوام دەبێت

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بەوپێیە ناسەقامگیریی کەشوهەوا و باران و خۆڵبارین بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ناسەقامگیریی کەشوهەوا لەسەر ناوچەکە بەردەوامی دەبێت، پروشکە باران لە هەندێک ناوچەى جیا جیا دەبارێت لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک ئەگەری بارانی زیاتر هەیە بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت.

هەروەها بەهۆی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک ناوچە هەیە، پلەکانی گەرماش بە 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەکان، بۆ سبەینێ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و سنووری پارێزگای سلێمانی بارانێکی کەم دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی ئەگەری لێزمە بارانی کورتخایەن هەیە، لە ئەنجامی زیاد بوونی خێرای با لە هەندێک ناوچە بەرز بونەوەی تۆز و خۆڵ دەبێت .

هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

سوید هەنگاو بۆ وازهێنانی تەواوەتی لە جگەرە دەنێت

بابەتی دواتر

هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share