دابڕانی کۆمەڵایەتی دەبێتەهۆی مردنی پێشوەخت

تەندروستیی مرۆڤ لەژێر کاریگەریی چەند هۆکارێکدایە ئەوانیش، خۆراک، بۆماوە و شێوازی ژیانن کە رۆڵی گەورەیان لەسەر تەندروست مانەوەی مرۆڤ هەیە و رێژەی “مردنی پێشوەختە” زیاد دەکات.

توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی پێگەیشتوو رۆشنایی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەم شتانە چەندە دەتوانن گرنگ بن، لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن زانکۆی پزیشکیی هاربین لە چین سەرپەرشتی دەکرێت، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تەنیان یان لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە دادەبڕین، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان زیاترە.

چەندین توێژینەوەی پێشووتر باسیان لە پەیوەندی نێوان تەنیایی و زوو مردن کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامەکانی نزیکبوون لە هەمان شتەوە.

بەپێی توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری Nature Human Behaviorدا باڵاوکراوەتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان تەنیایی و دابڕانی کۆمەڵایەتی و مردنی پێشوەختەی لێکداتەوەتە بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.

لە چوارچێوەی توێژینەوەکەدا، بەشداربووانی هەر شوێنێک لە شەش مانگەوە تا 25 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە.

ئەنجامەکان دەریخست کە ئەوانەی تووشی دابڕانی کۆمەڵایەتی بوون، ئەگەری مردنیان بە هۆی هەر هۆکارێکەوە بە ڕێژەی 32% زیاترە بە بەراورد بەوانەی کە لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە دابڕاو نین.

هەروەها ئەو کەسانەی کە هەست بە تەنیایی دەکەن، ئەگەری زوو مردنیان بە رێژەی 14% زیاترە لە چاو ئەوانەی کە بەتەنیا نین.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا، “دابڕانی کۆمەڵایەتی” بەو شێوەیە پێناسە کرا کە کەسێک کەمی پەیوەندیی بابەتیی لەگەڵ کەسانی دیکەدا هەبێت، کە دەتوانێت بریتی بێت لە هەبوونی تۆڕێکی سنووردار یان ژیان بە تەنیا.

بەڵام تەنیایی بەو نائاسودەییە بابەتییە پێناسە کرا کە مرۆڤەکان هەستی پێدەکەن ئەگەر کوالیتی ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەی کە بەراوردیان کردووە بەو شتەی کە لە ڕاستیدا دەیانەوێت جیاواز بێت.

تیمەکە سەیری پەیوەندییە ئەگەرییەکانی نێوان تەنیایی و دابڕانی کۆمەڵایەتی و مردنیان کردووە لەنێو ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان یان شێرپەنجەی مەمک یان ریخۆڵەیان هەیە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا دەرکەوت ئەو کەسانەی لە رووی کۆمەڵایەتییەوە دابڕاون و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانیان هەیە، ئەگەری زوو مردنیان زیاترە لە چاو ئەوانەی زیاتر پەیوەندیی کۆمەڵایەتییان چڕە.

تیمەکە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە چارەسەرکردنی گۆشەگیری و تەنیایی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە باشترکردنی تەمەنی چاوەڕوانکراو. لە توێژینەوەکەدا هاتووە، گرنگیدانێکی زیاتر بە دوورکەوتنەوە لە دابڕانی کۆمەڵایەتی و تەنیایی رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی گوزەرانی نەخۆش و کەمکردنەوەی مەترسی مردن.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی خواناس وریای راگەیاند و بنەماڵەکەی روونکردنەوە دەدەن

بابەتی دواتر

بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیك دوورگەیەكی ئیتاڵیا ژێرئاو كەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share