20 ملیۆن دۆلاری عێراق لە کوەیتەوە گەڕێندرانەوە

سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، 20 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە کوەیتەوە گەڕێندراونەتەوە.

حەیدەر حەنون سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی سندوقی گەڕاندنەوەی پارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “لە چێوەی کارەکانی دامەزراوەکەمان توانیمان بە رێگەی یاسایی و دیپلۆماسی بڕی 20 ملیۆن و 437 هەزار و 157 دۆلار، لە پارە بلۆککراوەکانی عێراق لە کوەیتەوە بخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دەرەوە و بیانگەڕێنینەوە”.

ئاشکراشیکرد، “پارەکە لە ساڵی 1990 ەوە لە کوەیت بلۆک کراوە و هەژمارەکەی داخرابوو، بەڵام دوای سەلماندنی خاوەندارێتییەکەی توانیمان بیکەینە سەر هەژماری بانکی باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت”.

پێشتریش سندوقەکە گەڕاندنەوەی 80 ملیۆن دۆلاری لە بانکی کریدی سویس راگەیاندبوو.

 

بابەتی پێشتر

شێخی قەتەر، ئینگلتەرای شڵەژاندووە: دژت دەوەستینەوە

بابەتی دواتر

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبوەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ نزیكەی 72 دۆلار بەرزبووەوە، هۆکارەکەشی بۆ بڕیاری وڵاتانی ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس دێت…
Total
0
Share