نرخی نەوت دابەزی

بەهۆی رووخانی بانکی سیلیکۆن ڤالێی و مەترسی دروستبوونی قەیرانی دارایی، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

شەوی رابردوو نرخی نەوتی خاوی %1.03 ی نرخەکەی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیلی گەیشتە 79.94 دۆلار، هاوکات نەوتی خاوی تەکساس %1.1 ی نرخەکەی لەدەستدا و نرخی یەک بەرمیلی گەیشتە 73.98 دۆلار.
لە دوای کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە ئەمە زۆرترین دابەزینە کە نەوتی خاوی برێنت بەخۆیەوە بینیوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە داخستنی لەناکاوی بانکی سیلیکۆن ڤالێی بەهۆی بەرزکردنەوەی نرخی سوود لەلایەن ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکاو مەترسی دروستبوونی قەیرانێكی گەورەی داراییەوە هەیە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچە ڕاسپێردرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بەشی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاسپێردرا. ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد،…
Total
0
Share