رێککەوتنێک لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل ئەنجامدرا

بەچاودێری محەمەد شیاع سودانی، رێککەوتنێکی بنەمایی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل ئەنجامدرا.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، “بە پاڵپشتی و ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و پیتەر لاردن، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، رێککەوتنێکی بنەمایی بۆ گەشەدان بە ژێرخانی نەوت و هەمەجۆرکردنی هەناردەکردنی نەوتی عیراق، لەنێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل ئەنجامدرا”.

لای خۆیشیەوە سودانی ئاماژەی بەوەکردووە، “رێککەوتنەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتووی سێکتەری نەوت لە عێراق و گەشەدان بە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا”.

وتیشی، “دەرگامان بۆ هەر کۆمپانیایەکی بیانی کراوەیە کە خواستی ئەوەی هەبێت سێکتەری وزە و لەناو سێکتەری وزەشدا، سێکتەری نەوت و غاز لە عێراق گەشەپێبدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share