شێخی قەتەر، ئینگلتەرای شڵەژاندووە: دژت دەوەستینەوە

چەندین یانەی خولی نایابی ئینگلیزی و خولی پلە یەکی ئینگلتەرا، دژی پرۆسەی فرۆشتنی یانەی مانچستەر یونایتد بە شێخ جاسم بن حەمەد وەستاونەتەوە.

ڕۆژنامەی “ئیندپێندینت”ی بەریتانی نووسیویەتی، شێخ جاسم بن حەمەدی بەڕێوەبەری بانکی ئیسلامیی قەتەر ئۆفەری چوارەمی پێشکەش بە خێزانی گلایزەرس کردووە، بۆ ئەوەی تەواوی پشکەکانی مانچستەر یونایتدی پێبفرۆشن.

بڕیارە هەینی داهاتوو خێزانی گلایزەرس لەو بارەیەوە بڕیاری کۆتایی بدات، پێشوەختەش (17) یانەی ئینگلتەرا دژی ئەو پرۆسەیە وەستاونەتەوە و داوایانکردووە یانەکە بە سێر جیم ڕاتکلیف بفرۆشرێت،

بەپێی سەرچاوەکە، ئەو یانانە پێیانوایە شێخانی قەتەر دوای کڕینی یونایتد هەڵدەستن بە کڕینی چەندین یاریزان و کارێک دەکەن، یانەکانی دیکە لەبەردەمیاندا بچووک ببنەوە.

پێشتریش هەمان ڕێکاریان بەرامبەر سندووقی وەبەرهێنانی سعوودیە گرتووەتەبەر، کاتێک لە هەوڵدابوون یانەی نیوکاسڵ بکڕن، بەڵام لە هەوڵەکانیان شکستیانهێنا.

بابەتی پێشتر

مباپێ و پاریس مێرکاتۆی 2023 دەکوڵێنن

بابەتی دواتر

20 ملیۆن دۆلاری عێراق لە کوەیتەوە گەڕێندرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share