ئەو کەسەی لەناو بازاڕی سلێمانی دزی کرد لە بەغداد دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی لە شاری بەغداد راگەیاند کە لە ناو بازاڕی سلێمانی دزی کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری بەغدا هەڵاتووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی مەفرەزەیەكی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناو بازاڕ بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی بەغدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردندا”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار(ح،خ، أ) لەدایكبووی 2004 – بەناسنامە عەرەب) كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 و 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

 

بابەتی پێشتر

بەکتریایەک لە ریخۆڵەدا دۆزراوەتەوە کە هۆکارە بۆ قەڵەوی

بابەتی دواتر

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share