بەکتریایەک لە ریخۆڵەدا دۆزراوەتەوە کە هۆکارە بۆ قەڵەوی

توێژینەوەیەکی ئەم دواییە کە لەلایەن تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدراوە دەریخستووە کە ئەو ماددە ژەهراویانەی دەچنە ریخۆڵەکانەوە دەتوانن کاریگەری لەسەر کارکردنی خانە چەورییەکان دروست بکەن و ببنە هۆی قەڵەوی.

ئەو ماددانە کە پێیان دەوترێت ژەهری ناوەوە، پارچەی بەکتریان لە ریخۆڵەکانماندا، سەرەڕای ئەوەی کە بەشێکی سروشتییە لە ئیکۆسیستەمی کۆئەندامی هەرس، بەڵام پاشماوەی میکرۆبی دەتوانێت زیانێکی بەرچاو بە جەستە بگەیەنێت ئەگەر رێگەی خۆی بدۆزێتەوە بۆ ناو خوێن.

توێژەران دەیانویست بە تایبەتی سەیری کاریگەریی ژەهری ناوەوە بکەن لەسەر خانە چەوریەکان (ئەدیپۆسایتەکان) لە مرۆڤدا، بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو پرۆسە سەرەکییانەی کە بە شێوەیەکی ئاسایی یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کۆبوونەوەی چەوری دەدەن، کاریگەری ئەو ماددانەیان لەسەرە.

توێژینەوەکە لەسەر 156 بەشداربوو ئەنجامدراوە، کە 63یان وەک قەڵەو پۆلێنکراون، 26یان نەشتەرگەریی بچوککردنەوەی گەدەیان بۆ کراوە.

نمونەی ئەم بەشداربووانە لە تاقیگەیەکدا شیکارییان بۆ کرا کە تیمەکە سەیری دوو جۆری جیاوازی خانەی چەورییان کرد، کە بە سپی و قاوەیی ناودەبرێن.

مارک کریستیان، زانای بایۆلۆجی لە زانکۆی نۆتینگان ترێنت لە بەریتانیا دەڵێت، “پارچە بەکتریاکانی ریخۆڵە کە دەچنە ناو خوێنەوە، کارکردنی ئاسایی خانە چەورییەکان و چالاکییەکانی گۆڕانکاریی خۆراک کەمدەکەنەوە، ئەمەش لەگەڵ زیادبوونی کێشدا خراپتر دەبێت کە بەشدارە لە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە”.

لەگەڵ زیادبوونی کێشدا، کۆگاکانی چەوریمان کەمتر توانای سنووردارکردنی ئەو زیانانەیان دەبێت کە رەنگە بەشەکانی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵەکانمان بە خانە چەورییەکانی بگەیەنن.”

خانە چەورییە سپییەکان کە زۆربەی شانەکانی هەڵگرتنی چەوریمان پێکدەهێنن، چەوری بە ڕێژەیەکی زیاتر هەڵدەگرن. خانە چەورییە قاوەییەکان چەورییە هەڵگیراوەکان وەردەگرن و بە بەکارهێنانی مایتۆکۆندریاکانیان دەیشکێنن، هەروەک چۆن کاتێک جەستە ساردە و پێویستی بە گەرمی هەیە، لە ژێر بارودۆخێکی گونجاودا جەستە دەتوانێت خانە چەورییە سپییەکانی هەڵگرتنی چەوری بگۆڕێت کە وەک خانە چەورییە قاوەییەکانی چەوری سووتێنەر ڕەفتار دەکەن.

شیکارییەکە دەریخستووە کە ژەهرەکانی ناوەوە توانای لەش بۆ گۆڕینی خانە چەورییە سپییەکان بۆ خانەی چەوری هاوشێوە کەمدەکاتەوە و بڕی چەوری هەڵگیراو کەمدەکاتەوە.

ئەم پرۆسەیە بە پێویست دادەنرێت بۆ پاراستنی کێشی تەندروست و ئەگەر زاناکان بتوانن زیاتر بزانن دەربارەی چۆنیەتیی کارکردن و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی، ئەوا چارەسەری ئەگەری زیاتر بۆ قەڵەوی دەکاتەوە.

هەروەها نووسەرانی توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە نەشتەرگەری باریاتریکی ئاستی ژەهری ناوەوە لە خوێندا کەمدەکاتەوە، ئەمەش بەهای زیاد دەکات وەک شێوازێک بۆ کۆنترۆڵکردنی کێش. دەبێت بەو مانایە بێت کە خانە چەورییەکان توانای کارکردنی ئاسایییان زیاترە.

دەڵێت، “توێژینەوەکەمان تیشک دەخاتە سەر گرنگی ریخۆڵە و چەوری وەک ئەندامی گرنگی وابەستە بە یەکتر کە کاریگەرییان لەسەر تەندروستی میتابۆلیزممان هەیە، بەم شێوەیە، ئەم کارە پێشنیاری ئەوە دەکات کە پێویستی سنووردارکردنی تێکچوونی خانە چەورییەکان بەهۆی ژەهری ناوەوە گرنگترە کاتێک تۆ وایت ژەهری ناوەوە بەشدارە لە میتابۆلیزمی خانەیی تەندروست.”

بابەتی پێشتر

پارچە زەوییەک لە دوبەی بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی لەناو بازاڕی سلێمانی دزی کرد لە بەغداد دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share