عەلی حەمەساڵح: چەند رۆژێکە رێگەنادرێت هیچ سووتەمەنییەک داخڵی هەولێر بێت

عەلی حەمەساڵح

عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە رێگەنادرێت هیچ سووتەمەنییەک داخڵی شاری هەولێر بێت و بەو هۆیەوە نرخی بەرزبووەتەوە.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “بەهۆی رێگریکردن لە هێنانی سوتەمەنی لە ناوچەکانی عێراقەوە بۆ بەرژەوەندی دوو پاڵاوگە، گازوایل بەشێوەیەکی بەرچاو لە هەولێر گران بووە و ئەمەش کاریگەری لە نرخی مۆلیدە و دروێنە و گواستنەوە دەکات”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “نرخی بەرمیلێک گازوایلی کار لە 132 هەزار دینارەوە بۆ 168 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، ئەم گرانبوونەش کاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخی مۆلیدە و دروێنە و گواستنەوە بەگشتی دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
Total
0
Share