دوو فەرماندەی نوێی پێشمەرگە دەستبەكاربوون

لە دوو رێوڕەسمی جیادا فەرماندەی بنکەی مەشقی پیادەى سلێمانی و جێگری فەرماندەی فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگە دەستبەكاربوون.

رێوڕەسمەكان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠ و لیوا روکن مەریوان محەمەد، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی دوو و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی پلەباڵا بەڕێوەچوو.

لە بنکەى مەشقى پیادەى سلێمانى دەستبەکاربوونی عەمید یاسین جەلال وەک فەرماندەی نوێى بنکەكە لەجێگای عەمید عیماد محەمەد-ی فەرماندەی پێشوو راگەیەنرا.

هەروەها لە فیرقەی دووی هێزی پێشمەرگە، عەمید عیماد محەمەد، وەک جێگری فەرماندەی فرقەی دوو دەستنیشانکرا.

ئەم گۆڕانکارییانە لە چێوەی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە ئامانج لێی بەرەوپێشبردن و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.

بابەتی پێشتر

سەیدسادق.. لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا 5 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

عەباس فەتاح: ئەوەی لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوكراوەتەوە هیچ بەهایەكی یاسایی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 146…
Total
0
Share