سەیدسادق.. لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا 5 كەس برینداربوون

لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا لە سەیدسادق 5 كەس برینداربوون

سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە شەڕی نێوان دوو خێزاندا پێنج كەس برینداربوون و سێ لەو بریندارانە هێنراون بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

راشیگەیاند، لەو سێ بریندارەی هێنراون بۆ سلێمانی یەكێكیان تەندروستی ناجێگیرە و هێزە ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ئەوروپا نوێنەری خۆی بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوانە دەکات

لە وەڵامی داواکاریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکێتیی ئەوروپا بڕیاریدا بە ناردنی نوێنەری یەکێتییەکە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان.…
Total
0
Share