وەزارەتی کارەبا: 415 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، تا ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت لە کارکردن وەستێنراون لە 35 گەڕەکی جیاواز.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێمدا هاتووە، لە رێگای پڕۆژەی رووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بە دابینکردنی کارەبای نیشتیمانیی 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە).

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژەی رووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە 35 گەڕەکی جیاواز.

هەر لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 26 گەڕەک و 346 هەزار هاوڵاتی لە خزمەتگوزاریی کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە سلێمانی 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 10 كەس بەهۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە. سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی کامێراکانی تیژڕەوی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی پەیوەست بە کامێرای دیاریکردنی تیژڕەوی. ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share