بە ڤیدیۆ.. سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی 70 و بەڕێوەبەری دژەتیرۆر لیوای 711 یان بەسەركردەوە

سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی 70 بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر سەردانی لیوای 711 ی ھێزەكانی 70 دەكات.

ئەمڕۆ 23 ی ئایاری 2023 ، لیوا ركن عومەر ساڵح حەسەن سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی 70 و وەھاب ھەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ولیوا ركن ڕێبوار محێدین محەمەد فەرماندەی فیرقەی دوو ھێزەكانی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای ھێزەكانی 70 سەردانی لیوای 711 ی ھێزەكانی 70 یان كرد و لەلایەن عەمید محەمەد مەجید مەلا سەعید قەیتوولی فەرماندەی لیوای 711 و ئەفسەران و پێشمەرگەكانی لیوای ناوبراو بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

مەبەست لەم سەردانە ئاگاداربوونە لە رەوشی ھێزەكانی پێشمەرگە و چۆنێتی بەڕێوەچوونی ئەركەكانیان و توند و تۆڵكردنی سەنگەرەكانیان، خۆئامادەكردنیش بۆ پڕۆسەی یەكخستەنەوە و ڕێكخستەنەوەی ھێزەكانی پێشمەرگە.

ھەر لەو سەردانەدا سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھێزەكانی 70 باسی لەدوایین بەرەو پێشچوونەكانی پڕۆسەی چاكسازی كرد و تیشكی خستە سەر ئامانجەكانی ئەو پرۆِسەیە، داواشی لە فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەكانی لیوای 711 ی ھێزەكانی 70 ی كرد كە ئامادە سازبن بۆ ھەر فەرمان و ئەركێك پەیوەست بە پڕۆسەی چاكسازی كە پێیان بسپێردرێت.

لای خۆیانەوە فەرماندەو ئەفسەران و پێشمەرگانی لیوای 711 خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەو سەردانە و بەسەركردنەوەیە دەربڕی، ھەروەھا پابەندبوونی خۆیانیان دووپاتكردەوە بۆ ھەر فەرمانێك كەپێیان بدرێت لەپێناو بەرژەوەندیی ھێزی پێشمەرگە و گەل و خاكی كوردستان بێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری دادوەر بەڕێوەبەری كارەبای چوارتا دەستگیركرا

بابەتی دواتر

كارەبای چەند شوێنێك لە سلێمانی بڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێم ئەگەری تاوەباران هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری بارانبارین هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان. بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و…
Total
0
Share