كارەبای چەند شوێنێك لە سلێمانی بڕدرا

كارەبای سلێمانی بڕینی كارەبای ژمارەیەك هاوبەش لە چەند گەڕەكێك رادەگەیەنێت و هۆكارەكەشی بۆ پابەندنەبوون بە پێدانی پارەی كارەبا دەگەڕێنێتەوە.

ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری گەڕەكانی سەرچنار و تاڤگە چەند تیمێکی تایبەتی بڕینی سەرپێچییەکانی کارەبای سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، دەستیانکرد بە بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانەی پابەندنین بە پێدانی پارەی کارەبا.

هاوکات داواشی لە هاوڵاتییان کرد پابەندی پێدانی کرێی کارەبا بن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی هەڵبژاردنێک کە رەنگدانەوەی خواستی هەموو خەڵکی هەرێم بێت

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share