قائیمقامی قەزای چوارتا رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەری كارەبای چوارتا بە بریاری دادوەر دەستگیركرا”.
شاهۆ عوسمان، قائیمقامی قەزای چوارتا لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەری كارەبای چوارتا بە بریاری دادوەر دەستگیركراوە.
راشیگەیاند، تائێستا هۆكاری دەستگیركردنی بەڕێوەبەری كارەبای چوارتا بە ئێمە نەوتراوە”