دێنڤەر، لەیکەرزی کردە دەرەوە و گەیشتە فاینەڵی (NBA)

تیمی دێنڤەر ناگێتس لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، چوارەم بردنەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد.

لە یارییەکی ئاگریندا، تیمی دێنڤەر ناگێتس بە ئەنجامی (113-111) بردنەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد، کە چوارەم بردنەوەی لەسەریەکی قۆناغی نیوەی کۆتایی نێوان دوو جەمسەرەکە بوو.

بەو بردنەوەیە، دێنڤەر بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا وەک براوەی جەمسەری خۆرئاوا گەیشتە یاریی کۆتایی خولی یانە پیشەگەرەکان (NBA).

بەرەبەیانی ئەمڕۆش (چوارشەممە)، یارییەکی ئاگرینی دیکە لە جەمسەری خۆرهەڵات لەنێوان مەیامی هیت و بۆستن سێڵتیکس ئەنجامدەدرێت، ئەنجامی بردنەوە مەیامی هیت دەگەیەنێت بە یاریی کۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ دوای 14 ساڵ له‌ ئۆڵدترافۆرد بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر یونایتد تۆمارکرد

  ئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانیئه‌مشه‌و له‌ چوارچێوه‌ی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وتی خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد میوانداری ئارسیناڵی…
Total
0
Share