وەزارەتی دارایی: سەرجەم داهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێنە سەر هەژماری وەزارەت

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کە سەرجەم داهاتەکانی هەرێم دەگەڕێنرێتەوە وەزارەتی دارایی و لە هەژماری وەزارەت لە بانکی منارە دادەنرێن.

بەپێی نووسراوێک کە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، “بڕیاردرا بە رێکخستنەوە و بە ناوەندیکردنی سەرجەم داهاتە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەجۆرێک کە گشت داهاتەکان لە هەژماری داخراوی تایبەت بە داهاتە گشتییەکان دابنرێن و بە (اشعار) بخرێنەسەر هەژماری داخراوی وەزارەتی دارایی لە بانکی منارە”.

دەقی بڕیارەکە:

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: هاوڵاتییانی هەرێم پێویستیان بە سەقامگیری زیاترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share