حکومەتی هەرێم بە بڕی زیاتر لە دوو ملیار دینار بەنداوی دەربەندیخان نۆژەن دەکاتەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ڕایگەیاند، دوای نوسراوی ئەوان بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە بە خەرجکردنی دوو ملیار و 282 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئەمڕۆ 21 ی کانونی یەکەم، ڕایگەیاند، ” دوابەدوای نوسراومان بۆ چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان، بە سوپاسەوە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا بە تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و دووسەد و هەشتاو دوو ملیۆن دینار  بۆ بەمەستی جێبەجێكردنی  پڕۆژەی چارەسەركردنی زیانەكانی بەنداوی دەربەندیخان”.

بەهۆی ئەو زیانانەی کە لە بومەلەرزەکەی ساڵی 2017 دا بەر بەنداوی دەربەندیخان کەوتووە، لەو ساڵەوە تا ئێستا بەنداوەکە بە وریاییەوە ئاوی گلداوەتەوە و نەتوانراوە وەک پێش بومەلەرزەکە گلدانەوەی ئاو بەردەوامی پێبدرێت، ئەگەرچی پێشتریش بەنداوەکە نۆژەنکراوەتەوە.

بەنداوی دەربەندیخان لە 23 ی تشرینی دووەمی 1961 بە ڕەسمی کراوەتەوە، لەسەر بیرۆکەی دەستەی بوونیادنانەوە لە سەردەمی مەلیکدا بەنداوەکە دروستکراوە، لە ساڵی 1946 دا دەست بە کارکردن کراوە و چەندین لێکۆڵینەوە کراوە تا گونجاوترین شوێن دیاری بکرێت، دواتر لە ساڵی 1953 دا کۆتایی بە لێکۆڵینەوە ھاتووە و لە 1954 دا دەستکراوە بە دیزاینکردن و لە 1955 دا گرێبەستکراوە بۆ جێبەجێکردنی، کۆمپانیای دیزاینەر و ڕاوێژکاری جێبەجێکردن (کۆمپانیای ھارزای ئەمریکی) بووە، جگەلە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان چەندین کۆمپانیایەکی فەڕەنسی و ڕۆمانی بەشداربوون لە جێبەجێکردنی بەشە جیاوازەکانی بەنداوەکەدا.

بابەتی پێشتر

بە داتا.. دوورخستنەوەی ئوزێل، ئارسیناڵی بەرەو شکستی گەورە بردووە

بابەتی دواتر

هیچ هێرشبەرێک لە بنزیمە باشتر نییە تەنها کریستیانۆ نەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share