نووسینگەی ئەژی ئەمین روونكردنەوە لەسەر هەواڵی هەندێك لە میدیاكان دەدات و داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بە ئەمانەتەوە كارەكانیان ئەنجامبدەن.
لە روونكردنەوەی نووسینگەكەدا هاتووە، “وا بریارە بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئێوارەخوانێک سەردانی بەڕێز ئەژی ئەمین بکات”.
دەشڵێت، سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە بەهەر جۆرێکی دیكە پێناسەیان بۆ ئەم سەردانە کردووە.
هیواش دەخوازێت دەزگاکانی راگەیاندن بەوپەری ئەمانەتەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن.