بانكی ناوەندی روونكردنەوە لەبارەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەدات

بانكی ناوەندی رەتیدەكاتەوە هیچ بڕیارێكی دەربارەی راگرتنی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دابێت.

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانكەكەیان هیچ بڕیارێکی بۆ راگرتنی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەرنەکردووە، بەڵکو هانی بەکارهێنانی دەدات لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لەبری ئەوەی هاوڵاتی پشت بە هەڵگرتنی پارە ببەستێت لە دەرەوەی عێراق، دەتوانێت کارتەکە بۆ کڕین بەکاربهێنێت.

میدیای فەرمیی عێراق لە زاری خەلەف وتیشی، “هەوڵی بەردەوام هەیە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە، لەڕێگەی رێوشوێنەکانی سیاسەتی دراوی و جێبەجێکردنی داواکاریی بازرگانان بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بەپێی چوارچێوەی یاسایی”.

بانکی ناوەندی ئامرازی جۆراوجۆر لە سیاسەتی دراو بەکاردەهێنێت، لەوانە دراوی بازاڕی کراوە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری، وەك ئەوەی بەرپرسی بانكەكە لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی روونكردەوە، بانکی ناوەندی ژێرخانی یەکگرتووی هەیە، هەروەها هانی بانکەکان دەدات بە تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو کاربکەن، بەتایبەتی کەرەستەی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پارەی نەختینە.

بابەتی پێشتر

پەروەردە رێكارەكانی وەرگرتنی منداڵ و خوێندكاران لە باخچە و خوێندنگاكان رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نووسینگەی ئەژی ئەمین روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share