چاڤی: جارێ هیچ بڕیارێکمان نەداوە

دوای بڵاوبوونەوەی پڕوپاگەندەی میدیایی سەبارەت بە دەستبەرداربوونی یانەی بەرشلۆنە لە ئانسو فاتی، چاڤی هێرناندێز هەموو ئەو زانیارییانەی ڕەتکردەوە.

چاڤی بە “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ڕاگەیاندووە، “ئێمە پلانمان هەیە و هیچ شتێک لەبارەی یاریزانانەوە یەکلایی نەکراوەتەوە، هیچ بڕیارێکیش نەدراوە، لە چاوەڕوانی دەرخستنی بابەتی ڕێساکانی یاریی خاوێنداین، لەدوای ئەوە بڕیاردەدەین لەبارەی توانستی یانەکەمان لە بەهێزکردنی پێکهاتەکەمان.”

میدیاکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، چاڤی بە هاوکاری ئیدارەی بارسا کۆبوونەوەی لەگەڵ ئانسو فاتی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، کە پێویستیان پێی نییە و وەرزی داهاتوو دەتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

فاتی لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە، بەهۆی پێکانەکانەوە لەم وەرزەدا سوودێکی ئەوتۆی بە یانە کەتەلۆنییەکە نەگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا: هەوڵدەدەین کارەبای نیشتمانی کەمنەبێتەوە

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ هاتە نێو هاوکێشەی گوندۆگانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییەکانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ لەخول و پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا چەندین یاریی بەهێز و گەورە بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئارسیناڵ و ئیڤەرتۆن یاریی لوتکە…
Total
0
Share