جارێکی دیکە بەریەککەوتن لەنێوان بەرشلۆنە و پاریس ڕوودەدات !

یانەی پاریس سانت جێرمان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیریک گارسیا دەستپێدەکات

بەڕێوبەرانی یانەی پاریس سانت جێرمان یەکێک لە داواکراوەکانی یانەی بەرشلۆنەیان کردووەتە ئامانج، ڕەنگە لە گواستنەوەیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە کۆتا کۆبوونەوەی نێوان بەرێوبەری کاتیی بارسا. کارلیس توسکێس و کاندیدەکانی سەرۆکایەتی یانە بڕیاردراوە لە گواستنەوەکانی زستانی 2021 هیچ بۆندێک واژوونەکرێت، بەڵام لە دوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان ڕەنگە بۆچوونەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

ڤیکتۆر فۆنت، یەکێکە لە کاندیدەکان بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، ” پێنجشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە دەکەین و پێویستە بڕیار لە کڕینی ئیریک گارسیا بدەین”.

گارسیای بەرگریکاری لاوی سیتی لە هاوینی 2020وە داواکراوی کومانە، بڕیاربوو لە زستانی 2021 بۆندی لەگەڵدا واژووبکرێت بەتایبەت دوای ئەوەی ئیدارەی پێشوو توانیان ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵدا بکەن، بەڵام بەهۆی بڕیاری کاندیدەکانەوە بۆندەکەی لە بەرنامەی یانەدا ڕەشکرایەوە.

موندۆ هۆشداری بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئازولگرانا دەدات و لەم بارەیەوە ئاشکرایکردووە، کە لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری پاریس سانت جێرمان، ئیریکی بە ئامانج گرتووە و ڕایگەیاندووە، ” گارسیا دەبێتە بۆندێکی سەرکەوتوو، تەمەنی کەمە و دەکرێت بۆ داهاتوو بەباشترین شێوە ئامادەیبکەین”.

سەرچاوەکە دووپاتیدەکاتەوە، ئەگەر بەرشلۆنە لە میرکاتۆی زستان بڕیار لە گواستنەوەی بەهرەمەندەکەی سیتی نەدات، پاریس سانت جێرمان بۆندی بەهێزی پێشکەشدەکات و لە گواستنەوەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

سێ هۆکار کاریگەرییان لەسەر ئاستی لیڤەرپوڵ دروستکردووە

بابەتی دواتر

بایرن و زەبەلاحەکانی دیکە چاویان بڕیوەتە گەوهەرەکەی ئینتەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share