زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە گرژییەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هێرشکراوەتە سەری و سەری شکاوە.
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “من لەگەڵ توندوتیژیدا نیم و لە گرژییەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا هێرشكرایە سەرم و بەهۆیەوە سەرم شكا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئێستا تەندروستیم جێگیرە و لە سەرەتاشەوە ئێمە وەكو یەكێتی هەوڵمانداوە بە دانوستان كێشەكان چارەسەربكرێن”.