یەکێتیی مامۆستایان: بەردەوام دەبین لەسەر بایکۆتی خوێندن

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستیانی کوردستان، ڕایگەیاند کە دوای ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆی حکومەت و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانمان بڕیارماندا بەردەوامبین لە بایکۆتکردنی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن و دەوامکردن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی لە بەرواری 10/6 ماوەی 10 ڕۆژمان بۆ حکومەت دانا کە وەڵامی داواکرییەکانمان بداتەوە، بەڵام لە ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆدا جگە لەوەی لە 10/14ی ڕاگەیەنراوەکە بڵاوکراوەتەوە بەڵام هیچ داواکارییەکی مامۆستایان وەڵامنەدراوەتەوە”.

یەکێتیی مامۆستایان جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستی پێشتریان کە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاندبوو.

هەروەها سورن لەسەر داواکارییەکانیان کە بریتیین لە:

یەکەم: 30 ڕۆژ جارێک موچە دەبەشبکرێت بەبێ لێبڕین.

دووەم: کارکردن بە (ترفیع) لە لیستی موچەدا.

سێیەم:
 دەرکردنی یاسای پارێزبەندی لە پەرلەمانی کوردستان.

چوارەم: بەلیستی جیا لێبڕینی %18 دابەشبکرێتەوە لە هەفتەی داهاتووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەو کەسە دەستگیرکرا کە لە هەڵەبجە هەڵیکوتابووە سەر ماڵێک

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە رووداوی هەڵکوتانە سەر ماڵێک لە پارێزگای هەڵەبجە، بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە،…
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
Total
0
Share