باجێکی دیکەش لەسەر هاوڵاتییان زیادکرا

لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقدا، باجێکی دیکە بۆ هاوڵاتییان زیادکراوە بەناوی “باجی فڕۆکەخانە” کە بڕەکەی 25 هەزار دینارە، ژمارەیەک پەرلەمانتاریش لەوبارەیەوە ناڕەزاییان پێشکەش بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە.

ئەمیر مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، باجێکی دیکە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا زیادکراوە بەناوی “باجی فڕۆکەخانە” بڕی باجەکەش 25 هەزار دینارە.

ئەو پەرلەمانتارە روونیدەکاتەوە کە باجەکە بۆ هەر هاوڵاتییەکی عێراقییە کە لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات و بڕەکەی 25 هەزار دینارە بۆ هەر گەشتیارێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نازانین میکانیزمی لێبڕینی ئەو بڕە پارەیە لە هاوڵاتییان چۆن دەبێت، جا لە رێگەی بلیتی فڕۆکەوانی بێت یان لە رێگەی رسوماتەوە لە ناوەوەی فڕۆکەخانە”.

پێشتر ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمان، کاروان یاروەیس ئەوەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا وت کە بڕگەیەک لە بودجەدا هاتووە باس لەوەدەکات پێویستە باجی سەر کارتی مۆبایل بگەڕێندرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

دوای لەکارکەوتنی لە عێراق و جیهان ئینستگرام کەوتەوەکار

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک: نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نیوەی دەریاچەکان وشکیان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کرایە پشووی فەرمی

سبەی پێنجشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بە بۆنەی…
Total
0
Share