وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەمترین سزای شۆفێران لە كامێرای پۆینت تو پۆینت 70 هەزار و زۆرترین سزاش 250 هەزار دینارە”.
بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە 21ی ئایارەوە كامێراكانی تیژڕەويی پۆینت تو پۆینت دەكەوێتەكار كە 24 كامێران لە تاسڵوجەوە تا دەگاتە قەزای دوكان جێگیردەكرێن، بۆ ماوەی هەفتەیەك بە شێوەی ئەزموونی دەبێت و سزا بۆ سەرپێچیكاران هەژمار ناكات.
ئاشكراشیكرد، “پێنج سزامان هەیە لە 70 هەزار دینارەوە تا 250 هەزار دینار دەستپێدەكات، لەیەك كیلۆمەتر تا 15 كیلۆمەتر لەو خێراییەی بۆ شەقامەكە دیاریكراوە 70 هەزار دینارە و بەو شێوازە بەرزدەبێتەوە تا دەگاتە 250 هەزار دینار”.