کەشوهەوای ئەم هەفتەیە چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەم هەفتەیە ئاشکرایکردووە، بەدرێژایی هەفتەکە بەدرێژایی هەفتەکە هەور لە ئاسمانی ناوچەکە دەبێت، ئەگەری پڕوشە بارانیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

لە پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “بە درێژایی ئەم هەفتەیە هەور لە ئاسمانى ناوچەکەمان دەبێت، ئاستى هەور و بەرزیی هەور لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر دەگۆڕێت ناوچە شاخاوییەکان لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ دەرفەتى دروستبوونى هەور بەهۆى بەرزیی شێ لە هەوادا ئەگەرى پروشکە بارانیش لەسەر ئەو ناوچە شاخاوییانە دەبێت”.

پلەکانى گەرماش لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت، بەڵام ئەم بەرزبوونەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکى تر جیاواز دەبێت  واتە مەرج نییە تەواوى ناوچەکە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرمای تێدا تۆماربکرێت.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ، کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچەهەور و هەندێ کات لە هەندێک ناوچە هەورى تەواو  دەبێت، سەبارەت بە پێشبینیی بارانبارین ئەم ناسەقامگیریەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامى دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارانبارین بەشێوەی تاوەباران و نمەباران.

سەبارەت بە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:

سەنتەرى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى کەمێک نمەبارانى پچڕ پچڕ و لە ناوچەى جیا جیا هەیە، سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و دهۆک لە پاش نیوەڕۆ لە هەندێک ناوچەى باران دەبارێت، پارێزگاى هەڵەبجە لەسەر هەندێک ناوچە شاخاوییەکانى نمەباران دەبێت، پارێزگاى کەرکووک ئاسمانى نیمچەهەور دەبێت.

هەروەها رێژەی بارانبارینی تۆمارکراو بەمشێوەیە بووە، زۆرترین رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە سلێمانی تۆمارکراوە کە 47.1 ملیمەتر بووە، هەروەها کەمترین رێژەش لە ناحیەی مەیدان بووە بەبڕی 0.4 ملیمەتر.

بابەتی پێشتر

سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە<br> ژینگەپارێزان لە قەزای خەبات گردبوونەوە

بابەتی دواتر

پسپۆڕان ئەو ژنانە دەستنیشاندەکات کە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی هێلکەدان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share