باوکی وەزیری نوێی کاروباری کۆچبەرانی ئەڵمانیا پەیوەندی لەگەڵ پێشمەرگە هەبووە

دوای ئەوەی ڕیم ئەلعەبالی لەسەر لیستی پارتی سۆشیاڵ دیموکراتەکانی ئەڵمانیا وەک وەزیری کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا، بۆ عێراقییەکان و کوردی باشووری کوردستان تەنها ئەو وەزیرە زیاتر جێگای گرنگیپێدان بوو.

باوكی ڕیم ئەلعەبالی وەزیرە نوێیەکەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا یەکێک بووە لە كەسایەتییەكانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ڕژێمی سەدام حسێن و پەیوەندی باشی لەگەڵ پێشمەرگە هەبووە دژی ڕژێم.

ڕیم ئەلعەبالی تەمەنی 31 ساڵە و لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئەیلولی ڕابردوودا لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکرات گەیشتە پەرلەمانی فیدراڵی و لە حکومەتی فیدراڵیی نوێشدا وەک وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری کۆچ و پەنابەران و گونجاندن دەستنیشانکراوە.

ئەلعەبالی ساڵی 1990 لە مۆسکۆ لە دایک و باوکێکی ئاسووری- کلدانیی عێراقی لەدایکبووە و ساڵی 1996 وەک پەنابەر ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە، ئەمە وەک خۆی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو.

باوکی ڕیم ئەلعەبالی ساڵانی 1980 دژبەری ڕژێمی سەدام بووە و پەیوەندی بە ڕیزەکانی پێشمەرگەوە کردووە و دواتر لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بۆ خوێندن ڕوویان لە ڕوسیا کردووە.

بابەتی پێشتر

سوننییەكانی عێراق هاوپەیمانێتییەكی نوێیان پێكهێنا

بابەتی دواتر

دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسان لە جیهان ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share