هێڵی سەوز (Green Line) سەنتەرێكی پەیوەندیكردنە و لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دامەزراوە و سەرپەرشتیدەكرێت و ئەركی سەنتەرەكە بریتییە لە وەرگرتنی داواكاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.
هێڵی سەوز لە ئەمڕۆوە كارەكانی دەستپێدەكات و هاوڵاتییان دەتوانن هەر سەرنج و پێشنیازێك یاخود رەخنە و سكاڵایەكیان هەیە دەربارەی كاروباری رێكخراوەیی یەكێتی یان حكومەت، پەیوەندی بكەن و دەنگی خۆیان بگەیەنن.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیدەگەیەنێت، “دەمانەوێت دڵنیایی بە هەموولایەك بدەین هەر داواكارییەك پەیوەست بێت بە كاروباری حزبی، لەلایەن تیمێكی تایبەتی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و كار لەسەر سكاڵا و پێشنیارەكان دەكرێت و هەموو ئەو سەرنج و پێشنیارانەش كە پەیوەستە بە حكومەتەوە، وەك راسپاردە پێشكەش بە تیمی یەكێتی لە حكومەت دەكرێت و بۆ هەر كەیسێك وەڵامدانەوەی پێویستیان دەبێت”.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “هێڵی سەوز رایەڵەیەكی بەردەوامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵكی خۆشەویستی كوردستانە، هەموو دەنگە جیاوازەكان بە لێپرسراوە حزبی و حكومییەكان دەگەیەنێت و لە خزمەت هەموو چین و توێژە جیاوازەكاندایە بەبێ گوێدانە پێشینی حزبی، ئایینی و نەتەوەیی هەموو سەرنجەكان وەردەگرێت و بەدواداچوونیان بۆ دەكات”.
هاوكات هاوڵاتییانیش دەتوانن لە كاتژمێر 8ی بەیانییەوە تاوەكو 12 ی شەو لەرێگای ئەم ژمارەیەوە پەیوەندیی بە (هێڵی سەوز)ـەوە بكەن:
0535979