(ڤیدیۆ) لایپزیک، بایرنی پەکخست و هیوای بۆ دۆرتمۆند گەڕاندەوە

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا”، یانەی لایپزیک بردنەوەیەکی گەورە و گرنگی بەرامبەر بایرن میونشن تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (33)ی خولی پله‌ یه‌کی ئه‌ڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لە یاریگای “ئەلیانز ئارینا” میوانداریی لایپزیکی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مارکۆ ڕۆزە کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی لایپزیک له‌ خوله‌کەکانی 65، 76، 86 له‌لایه‌ن کۆنراد لایپەر، کریستۆنەر نکونکو، دۆمینیک سۆبۆسلایەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی “باڤاری” لە خولەکی 25 لەلایەن سێرج گنابری-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بایرن بە (68) خاڵەوە بە شێوەیەکی کاتی لە لووتکەی ڕیزبه‌ندیی خولی پلە یەکی ئەڵمانیا “بوندس لیگا” بەردەوامبوو، یانه‌ی لایپزیک بە کۆکردنەوەی (63) خاڵ لە پلەی سێیەمدا جیگیربوو، ئەنجامەکەش ڕێخۆشکەرە بۆ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند کە خاوەنی (67) خاڵە و دوو یاریی ماوە، تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ لووتکەی ڕیزبەندی و ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا بباتەوە.

بابەتی پێشتر

هێڵی سەوز رایەڵەیەكی بەردەوامی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و خەڵكی خۆشەویستی كوردستانە

بابەتی دواتر

كۆچەر جەمال: رۆژانە ئاستی ئاو لە بەنداوی دوكان زیاد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share