تیروپشکی لالیگا ڕاکێشرا و وادەی ئەنجامدانی کلاسیکۆ دیاریکرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا تیروپشکی وەرزی داهاتووی خولی پلە یەکی ئیسپانیای ئەنجامدا و وادەی کلاسیکۆ و دێربی مەدریدی دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانەکان تیروپشکی وەرزی 2023/2024ی خولی ئیسپانیا “لالیگا” ئەنجامدرا، تێیدا وادەی یارییەکانی کلاسیکۆ و دێربی مەدرید و دێربییەکانی باسک و ئیشبیلیە و گەڕی یەکەم و کۆتایی دیاریکران.

بەپێی خشتەی خولەکە، کلاسیکۆی چوون لە ڕێکەوتی 29/10/ 2023 لە یاریگای “مۆنتجویکی ئۆڵێمپی” ئەنجامدەدرێت، کلاسیکۆی گەڕانەوەش لە ڕێکەوتی 21/4/2024 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەکرێت.

یەکەم دێربی مەدرید لە ڕێکەوتی 24/9/2023 لە “واندا میترۆپۆلیتانۆ” سازدەکرێت، یاریی گەڕانەوەش دەکەوێتە ڕێکەوتی 4/2/2024 لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

لە یەکەمین هەفتەی خولەکەشدا (11/8/2023)، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی ئەتلەتیک بلباو دەبێتەوە، بەرشلۆنە بە هەمانشێوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر خیتافی یاریدەکات.

خشتەی هەفتەی یەکەم:

خشتەی کلاسیکۆ:

خشتەی دێربی مەدرید:

خشتەی دێربی ئەندەلوس:

خشتەی دێربی باسک:

خشتەی هەفتەی کۆتایی:

بابەتی پێشتر

مسوڵمانانی بەریتانیا لە یەک رۆژدا نایکەن بە جەژن

بابەتی دواتر

پسپۆرانی بەرشلۆنە دەترسن لاپۆرتا تووشی جەڵتەی دڵ ببێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share